پارێزگاری کەرکوک پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق دەکات

کوردستان
11:22 - 2025-05-04


رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک پێشوازیکرد لە گلین مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق.
لە دیدارێکدا کە جێگرانی کارگێڕی و تەکنیکی و یاریدەدەرانی پارێزگار و تیمی حکومەت لە ئیدارەی کەرکوک ئامادەیبوون، باڵیۆزی ئوسترالیا رایگەیاند: کەرکوک پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو ئامانجمان لەسەردانەکەش گفتوگۆکردنە سەبارەت بە دۆخی پارێزگاکەو چۆنێتی پشتیوانیکردنیان.
لەبەرامبەردا پارێزگاری کەرکوک جەختیکردەوە کە لە پێشەنگی کارەکانی ئیدارەی کەرکوک پتەوترکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان و پێشخستنی کەرتی ئابووری و پیشەسازی و دابینکردنی هەلی کارە بۆ گەنجان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP