هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) بەیاننامەیەکى
بڵاوکردەوەو رایگەیاند: تیمەکانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای
دیموکرات بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی
دێرەزور, ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی تایبەت و وردیان ئەنجامدا کە ئامانج لێی
دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش بوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە: دوای ئەوەی هێزەکانمان
زانیاری هەواڵگری وردیان دەستکەوت و چاودێری جوڵەکانیان کرد و توانیمان شوێنی
حەمود عەبدوڵا ئەلخەتیب، سەرکردەی داعش کە نازناوی ئەبو (زەکەریا)ی هەبوو دیاری بکەین
و گەمارۆی بدهین و دەستگیری بكهین.
لە بەیاننامەکەى ههسهدهدا هاتووە: هێزەکانمان
دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گرتووه له شوێنی نیشتهجێبونی ئهو سهركردهیهی
داعش.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP