وەزیری دادی عیراق سەردانی مەڵبەندی نەینەوا دەکات
ئەمڕۆ دووشەمە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا پێشوازی کرد لە دکتۆر خالد شوانی وەزیری دادی حکومەتی عیراق و شاندی ھاوری
لەوسەرەدانەیدا وەزیری دادی عێراق دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان وپارێزگای نەینەوایان لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەند تاوتوێ کرد.
هاوکات لەو سەردانەیدا وەزیری دادی عیراق لەبارەگای مەڵبەند چاوی کەوت بە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان و لەنزیکەوە گوێی بۆ داواکاریەکانیان گرت و بەلێنی جی بەجێکردنی پێدان و ڕایگەیاند بەهەموو شێوەیەک کار دەکەین تاوەکو خزمەتی گەلی عێراق و پارێزگای نەینەوا بکەین بە هەموو پێکهاتەکانیەوه بەبێ جیاوازی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP