دوای گرتنەبەری رێكاری پێویست و بڵاوكردنەوەی
رێنمایی، ئێستا هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون لەكەركوك نەماوە.
سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی
تەندرووستی کەرکوک رایگەیاند، ئەومنداڵە تەمەن 9 ساڵەی دوێنی بەگومانی تای خوێنبەربوون پشکنینی بۆکرا، ئەمڕۆ ئەنجامەکەی گەڕایەوە و دەرکەوت توشی هیچ نەخۆشیەک نەبووە و
پشکنیەکەی پاک دەرچووە
دڵنیاییشیدا، ئێستا شاری كەركوك هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوونی تێدا
نەماوە.
تەندرووستی کەرکوک داواش لە هاوڵاتییان
دەکات پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی و هۆشیاریی بن، پشت بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو
و رەسمی ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری، هەروەها دووربكەونەوە لەو سۆشیال میدیا و دەزگا
راگەیاندنانەی هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP