بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی
لوبنان، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە
لوبنان لانیکەم 37 کەس کوژراون و نزیکەی سێ
هەزار و 250 کەسی دیکەش برینداربوون.
تەندروستیی لوبنان ئاشکراکردووە: تاوەکو ئیستا نزیکەی
200 بریندار برینەکانیان سەختەو زیاتر لە 100 نەخۆشخانەی بەیروت و شارەکانی دیکە بۆ
چارسەرکردنی بریندارەکان تەرخانکراون.
هاوکات بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حیزبوڵای لوبنانی
، 20 ئەندامیان لە شەپۆلی دووەمی تەقینەوەی ئامێرەکانی هۆکی تۆکی کوژراون و ژمارەیەکی
دیکەیان برینداربوون.
حیزبوڵا، ئیسرائیلی بە ئەنجامدەری هێرشەکانی دوو
رۆژی رابردوو لە ئامێرەکانی پەیوەندیکردن تۆمەتبارکردو جەختیکردەوە، تۆڵەیان دەکەنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP