سایتی شەفافیەت: داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینار بووە

کوردستان
13:13 - 2024-09-13


داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 7-9-2024 تا 13-9-2024، بڕی 8 ملیار و 730 ملیۆن و 6 هەزار و 100 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 8 ملیار و 730 ملیۆن و 6 هەزار و 100 دینار بووە، بەجۆرێك كە 80%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 20%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و 0%ی داهات بەشێوەی مەقاصە بووە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP