سوپای تورکیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر له‌شكركێشییه‌كانی بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی زانیارییه‌كان شه‌وی رابردوو، ژمارەیەکی زۆر چەکی قورسی ڕەوانەی سنوری قەزای ئامێدی کردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه وتی:"شەوی ڕابردوو هێزێکی زۆری سوپای تورکیا لە ناحیەی دێرەلــوکی سەر بەقەزای ئامێدی تێپەڕیوون کە ژمارەیەک چەکی قوورسیان پێبــووە و لەچیای کۆڕەژاری ناحیەی دێرەلوک جێگیر کراون ."
ناردنی ئەو چەکە قورسانە لەمیانی بەردەوامی ئەو ئۆپراسیۆنەدایە کە تورکیا لەناوچەکە ئەنجامی دەدات و چەندین بنکە و خاڵی پشکنینی لەو ناوچانە جێگیرکردووە .
لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە تورکیا بەبیانووی بـوونی گەریلاکانی پەکەکە دەستیکرد بەئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بۆ سنوری پارێزگای دهۆک و قەزای ئامێدی و تـــا ئێستا زیاتر لە 40 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانه‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکانی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکیش، لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکانەوە، سوپای تورکیا 16 بنکەی سەربازیی لەسنوورکە جێگیركردووه کە حەوت بنکەیان لە دامێنی چیاکان و شوێنی ئاوەدانین و ٩ بنکەکەی دیکەش لەسەر لوتکەی چیاکان دانراون.
به‌هۆی ئه‌و له‌شكركێشییانه‌ی توركیاوه بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان شه‌هیدو برینداربوونه‌و سه‌دان دۆنم زه‌وی و زاری كشتوكاڵیش سووتێنراون و زیانێ‌كی زۆرشی به ناوچه‌كه گه‌یاندووه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP