کەشناسیی هەرێم وادەی یەکەم بارانی ئەمساڵ رادەگەیەنێت

کوردستان
13:24 - 2024-09-19


بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ وادەی یەکەم بارانبارینی پایزی ئەمساڵە.
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە دابارینی نمە باران هەندێک جار بۆ تاوە بارانی لاوازدەگۆڕێت لە ناوچە سنوورییەکان بەتایبەتی لەناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم و ناوچە شاخاوییەکانی زاخۆ.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لەکاتەکانی بەیانی نمە باران لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک دەبارێت پاشان کاریگەریی بەشێوەیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم و هەندێک لەناوچەکانی پارێزگای هەولێر پاشان لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری بە لاوازی لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور دەمێنێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP