یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌خت له وتاری سه‌نگین و راشكاوانه ده‌كاته‌وه، سه‌باره‌ت به‌ڕ‌استكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی حوكمڕ‌انی و گۆڕ‌ینی هاوسه‌نگی هێز له‌كوردستان، سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 2-9-2024ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا مژده‌ی به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا كه "سیاسه‌تی راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌و، هاوسه‌نگی هێزو هێنانه‌كایه‌ی حوكمڕ‌انییه‌كی ده‌ربه‌ست ده‌كه‌نه واقیعی به‌رجه‌سته".
هه‌روه‌ك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم رایگه‌یاند: "ئامانجمان هێنانه كایه‌ی حوكمڕ‌انییه‌كی دادپه‌روه‌رو خزمه‌تگوزاره كه تێیدا هاووڵاتییان مافه‌كانیان پارێزراوبێت، ئه‌مه‌ش خواستی هه‌موولایه‌كه‌و پێویسته كۆتایی به‌جیاكاری له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و تاكڕ‌ه‌وی له‌به‌ڕ‌ێوه‌بردندا بهێنرێت".
له‌پڕ‌ۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا رێڕ‌ه‌وی حوكمڕ‌انی راستده‌كرێته‌وه
خدر مسته‌فا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاندوه:"حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا له‌ڕ‌ێڕ‌ه‌وی خۆی لایداوه‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له‌ڕ‌ێی پڕ‌ۆسه‌یه‌كی دیموكراسی وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی حوكمڕ‌انی ده‌دات".
"گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هۆكاره به‌هێزه‌یه كه‌ده‌توانێت رێڕ‌ه‌وی حوكمڕ‌انی له‌هه‌رێم راستبكاته‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش ته‌نها به به‌هێزكردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بكرێت" خدر مسته‌فا واده‌ڵێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی وتیشی: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ره‌ی خه‌ڵك و سه‌نگه‌ری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی بۆ خزمه‌تی هه‌ڵبژاردووه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌یه‌وێت خزمه‌تی هاووڵاتیان بكات".
هاووڵاتیان هاوسه‌نگی هێز بۆ هه‌رێم ده‌گه‌ڕ‌ێننه‌وه
جیاوازی خزمه‌ت له‌نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و نادادپه‌روه‌ری، چه‌وتییه‌كی دیكه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ته، هه‌ربۆیه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یه‌وێت كابینه‌ی نوێ كابینه‌یه‌كی خزمه‌تگوزارو دادپه‌روه‌ر بێت جیاوازی له‌نێوان پارێزگاكاندا نه‌كات.
شه‌ماڵ وه‌ردی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاندوه: "جیاوازی خزمه‌ت له‌نێوان شاره‌كاندا به‌ڕ‌وونی هه‌ستی پێده‌كرێت و حكومه‌تی هه‌رێمی خستووه‌ته‌سه‌ر رێڕ‌ه‌وی جیاكاری، بۆ داهاتووش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێڕ‌ه‌وه چه‌وته ده‌دات".
"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامانجێتی كابینه‌ی 10ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌یه‌كی خزمه‌تگوزارو دادپه‌روه‌ر بێت جیاوازی له‌نێوان پارێزگاكاندا نه‌كات، هه‌ربۆیه گرنگه هاووڵاتیان هاوسه‌نگی هێز بۆ هه‌رێم بگه‌ڕ‌ێننه‌وه‌و له‌وڕ‌ێگه‌یه‌وه رێڕ‌ه‌وی حكومه‌ت راستبكه‌نه‌وه" شه‌ماڵ وه‌ردی وایوت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕ‌یاریداوه چیتر له‌ژێر هیچ ناوێك‌دا رێگه به جیاكاری و تاكڕ‌ه‌وی له به‌ڕ‌ێوه‌بردندا نه‌دات و ده‌یه‌وێت قۆناغێكی نوێی حوكمڕ‌انی بهێنێته كایه‌وه كه‌وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و داواكاریی هاووڵاتییان بێت و توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه و قووتی خه‌ڵكی هه‌بێت و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌كاته قوربانی ململانێ سیاسی و ناڕ‌ه‌واكان، بۆیه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره به‌ده‌رفه‌تێكی گرنگ و چاره‌نووسساز ده‌زانێت.
بڕ‌یاره رۆژی 20-10-2024، هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕ‌ێوه‌بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌كاری ته‌واوی كردوه‌و ده‌یه‌وێت له‌ڕ‌ێگای ئه‌م پڕ‌ۆسه دیموكراسییه‌وه رێڕ‌ه‌وی حوكمڕ‌انی له‌هه‌رێم راستبكاته‌وه‌و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار پێكبهێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP