وەزارەتی دارایی عیراق روونكردنەوەیەك لەبارەی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە

کوردستان
13:20 - 2024-09-19

وەزارەتی دارایی عیراق رەتیدەکاتەوە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروستببێت و دەڵێت، پابەندین بە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران لەکاتی خۆیدا.
وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن کە تەیف سامی وتویەتی لە چەند مانگی داهاتوودا کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروستدەبێت دوورن لە راستییەوە و وەزارەتەکە پابەندە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و  خانەنشینان و  چاودێری کۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا.
هاوکات وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەدا دڵنیایی لەبارەی زامنکردنی مووچە و دەرماڵەی وەزارەتی کارەباش دەدات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP