كۆمسیۆن جه‌خت له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا ده‌كاته‌وه‌

کوردستان
11:34 - 2024-09-14

 
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، یە هیچ شێوەیەک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواناخرێت و رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، بۆ پەسندکردنی كاندیده‌کان کۆدەبێتەوەو ئەم هەفتەیەش بانگەشە دەستپێدەکات. 
 
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:"ئەنجومەنی کۆمیسیاران بۆ پەسەندکردنی كاندیدەكانی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی دوشەممە یاخود سێشەممە کۆدەبێتەوە ".

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌"دوای پەسەندکردنی ناوی كاندیدەكان، رۆژێک دواتر بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، له‌به‌رئه‌وه‌ ئەم هەفتەیە بانگەشە دەستپێدەکات".

باسی له‌وه‌شكردووه‌:"  18ـی مانگی 10ـی ئەمساڵ، دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت و 20ـی هەمان مانگش دەنگدانی گشتیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت"
 
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌:" به‌ هیچ شێوەیەک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواناخرێت"
 
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP