د.ئەحمەد کەرکوکی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیی به به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانه‌وه كردووه‌و سبه‌ینێ 20 وێستگەو گۆڕەپانی حکومی و ئەهلی نەوتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شده‌كه‌ن.
د.ئەحمەد کەرکوکی راشیگه‌یاند:" بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی ڕەش و مانگرتنی کۆمپانیاکانی تایبەت بە پاڵاوتنی نەوت، ڕێژەیەکی کەمتر نەوت بەرهەم دێت"
دكتۆر ئەحمەد ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه": پەیوەندیی بە (عەلی ڕەبیع) بەڕێوبەری بەشی دابەشکردنی بەرهەمەنەوتییەکانی کەرکوکەوە کردووه‌و بڕیاردراوه هەر ئەمڕۆ نەوت بدرێت بە زیاتر لە ۱۳ وێستگەو گۆڕەپانی حکومی و ئەهلی بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی"
رونیشیكردەوە كه:" پەیوەندیی بە (عومەر حەمەساڵح) بەڕێوبەری کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانەوە کردووه و هەر ئەمڕۆ بڕیاردراوە نەوتی سپی لە باشووری عێڕاقەوە بگەێنرێت بە شاری کەرکوک و لەسبەینێوە زیاتر لە ۲۰ ویستگە نەوتی سپی دابەش دەکەن بەسەر هاوڵاتیاندا و بەندەش وەکوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک چاودێری پڕۆسەکە دەکات".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP