یه‌كێتی جه‌خت له‌ گرنگیی به‌شداریكردن له‌ سه‌رژمێریی ده‌كاته‌وه‌

کوردستان
15:50 - 2024-09-18


لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گرنگيی و بایەخی پرۆسەی سەرژمێری لە کەرکوک و خانەقین و سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەخاتەروو، رایدەگەیەنێت:"چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە".

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هانی هەموان دەدەین بەشداری سەرژمێری بکەن ، تاوەکو پارێزگاری لە ناسنامەی راستەقینەی کوردستانیبونی ئەو ناوچانە بکەین ، کە کاریگەری لەسەر بار و گوزەران و ئایندەی دانیشتوانەکانیان هەیە".

رزگار حاجی حەمە ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:" بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بایەخی تایبەت بەم پرسە دەدات و هەمووانی بۆ کارکردنی جدی لەم پرسەدا راسپاردووە، چونکە تۆمارکردنی خێزانەکان لەسەرژمێری گشتیدا زامنی مافی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە دەکات و بە بەشداریکردن لە سەرژمێریی گشتیدا مافی هاووڵاتی و خێزانەکانیان لە ئیدارەی شارەکانیان پارێزراو دەکات کە 20-11-2024 بەڕێوەدەچێت". 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP