مەسعود پزیشکیان، لەسەر مەزاری مام جەلال لە دەفتەری یاداشتەکاندا چی نووسی؟

کوردستان
15:03 - 2024-09-12

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەسەر مەزاری مام جەلال لە دەفتەری یاداشتەکاندا، یاداشتێکی نووسی و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، "لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی خۆشەویست و بەڕێز فاتیحا بخوێنین و سڵاو لە رۆحی بڵند و دیدی کراوە و روانینی قوڵی ئەم خۆشەویستە بکەین".

لە یاداشتەکەدا ئەوەشی نووسیوە، "رێز لە فیداکاریی و چالاکییەکانی ئەم گەورەپیاوە لە پێش شۆڕش تاوەکو پاش شۆڕش بە ئامانجی گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئازادیی خاکە خۆشەویستەکەی و هەوڵە بێکۆتاکانی بۆ بەدیهێنانی یەکگرتوویی و یەکڕیزی لە ناوخۆی وڵات و باوەڕی بە هاوکاریی لەگەڵ ئێرانی خۆشەویست، بگرین".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP