لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتی لەگەڵ باڵیۆزی یابان لەعێراق کۆبۆوە

کوردستان
20:31 - 2024-09-16

ئێوارەی ئەمڕۆ  دوشەممە ڕێکەوتی (16/ 9/ 2024) د. یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتی پێشوازی کرد لە (فوتۆشی ماتسۆمۆتۆ) باڵوێزی یابان و شاندێکی یاوەری لە باڵیۆزخانەی یابان لە عێراق.

لە دیدارێکدا کە د. ئومێد فەتاح بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ئامادەیبوو، هەردولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی گەشەپێدانی پەیوەندییە رۆشنبیری و کلتورییەکان و پەیوەندییە سیاسیەکانی نێوان هەردولا، هەروەک جەختیش کرایەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادییمیەکان لەگەڵ ناوەندە زانستی و ئەکادیمییەکان و زانکۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یابان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا سەرەرای باسکردن لە دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان، بەگرنگیشەوە باس لە رۆڵی وڵاتی یابان کرا بۆ ئەوەی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانیان لە هەرێمی کوردستان پەرە پێبدەین بەتایبەت بۆ کاری زیاتری هاوبەش و پێکەوەیی.

خستنەڕووی دید و روئیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان و دروستکردنەوەی پەیوەندییەکی هاوسەنگ و پتەو لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکانی نێوان لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی و باڵیۆزی یابان بوو لە عێراق.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP