سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکان لەگەڵ وەفدێکی باڵێوزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبۆوە

کوردستان
15:52 - 2024-09-10

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکان لەگەڵ وەفدێکی باڵێوزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبۆوە
ئەمڕۆ سێ شەمە ١٠-٩-٢٠٢٤ (فەهمی بورهان ) سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکان،لە ئۆفیسی سەرەکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکان لە شاری هەولێر،لەگەڵ وەفدێکی باڵێوزخانەی ئەمریکا لە عێراق و قونسوڵخانەی هەولێر کۆبۆوە،وەفدەکە پێک هاتبوو لە بەڕێزان (کریس تۆریس و زۆهەیب ڕەشید)لە کۆبونەوەکەدا بارودۆخی کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکان و هەنگاوەکانی جێ بەجێ کردنی مادەی ١٤٠ ی دەستور گفتوگۆی لەسەر کرا، لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کارەکانی پارێزگاری نوێ شارەکەو هەوڵەکانی پارێزگار بۆ بەشداری هەموو لایەنەکان لە حکومەتی خۆجێی کەرکوک دا، هەردوو لا تەئکیدیان لە دیداری بەردەوام و کاری هاوبەش کرد بە ئامانجی چارەسەر بوونی کێشەکانی ئەو ناوچانە بەتایبەتی کێشەی زەوی و زاری جوتیاران.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP