سەرۆک ‎بافڵ: ‎یادی ٣٣ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان پیرۆزبێت

کوردستان
11:17 - 2024-09-11



‎بەڕێزان لە کەناڵی گەلی کوردستان

‎یادی ٣٣ ساڵەی دامەزراندنی كەناڵەكەتان پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

‎گەلی كوردستان وەك یەكەمین كەناڵی كوردیی دوای راپەڕین و ناوەندێك بۆ پێگەیاندنی دەیان رۆژنامەنووسی لێهاتوو، دەستپێشخەری و شانازییەكی گەورەیە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مێژوویەكی لەبیرنەكراوە لە كاروانی رۆژنامەگەریی كوردیدا.

‎هیوادارم لە ساڵی نوێی كاركردنتاندا بە پابەندبوون بە بنەما رۆژنامەوانییەكان و سوودوەرگرتن لە داهێنانەكان، هەنگاوی گەورەتر بنێن و مێژوویەكی درەوشاوەتر بۆ خۆتان بنووسنەوە، بۆ ئەمەش هاوكار و پشتیوانتان دەبین.

‎دڵسۆزتان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP