سەرۆك بافڵ : هەمو كارئاسانییەك بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابوری هەرێمەكەمان دەكەین

کوردستان
19:30 - 2024-09-16

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ماتسو مۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق کرد.

لەدیدارەكەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هەماهەنگییە ئابووری و بازرگانییەكان لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان جەختیلێكرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەو هەل و دەرفەتانە كرد كە لە هەرێمی كوردستان و سلێمانی لەبەردەم سەرمایەداران و وەبەرهێنەراندا رەخسێنراون بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەكانیان و ئاماژەی بەوەكرد، هەموو كارئاسانییەك دەكەین تاوەكو ژێرخانی ئابووریی هەرێمەكەمان بەهێزتربكەین، بۆ ئەمەش هیوادارین ژاپۆن رۆڵێكی گرنگتر و چالاكانەتر بگێڕن و هانی كۆمپانیا و سەرمایەدارانیان بدەن بۆ فراوانتركردنی كارەكانیان.

پەرەپێدانی هەماهەنگییە كولتووری و فەرهەنگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان بەتایبەت سلێمانی كە پایتەختی رۆشنبیرییە لەگەڵ ژاپۆن تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و گفتوگۆی پێویستی لەبارەوەكرا.

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP