حاجى مەسیفى بۆ کەمئەندامانى سەنگەر : وەک یەکێتى هەرگیز خەبات و قوربانیدانتان لەبیر ناکەین

کوردستان
13:40 - 2024-09-10

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ  لە بارەگای مەڵبەندی (٣) لە شاری هەولێر حاجی  مەسیفی سکرتێری ئەنجومەنی پشتیوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەئامادەبوونی ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سعید مەسیفی و  نەسردین حەمەدەمین  تێدا ئامادەبوو  لە هەولێرلەگەڵ ژمارەیەک لە کەمئەندامانی سەنگەر کۆبووەوە

لە کۆبوونەوەکەدا سکرتێری ئەنجوومەنی پیشتیوانی  کورتەیەکی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان و هەڵوێستی یەکێتیی خستەڕوو.

حاجی مەسیفی سکرتێری ئەنجومەن پیشتیوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند یەکێتیی حزبی تێکۆشەرانەو ئەوانە خاوەنی راستەقینەن کە خەباتیان کردووە لە پێناویدا.

لە تەوەرێکی دیکەدا ڕۆڵی کەمئەندامانی سەنگەریان  لە سەرجەم قۆناغ و وێستگە سەختەکاندا بەرز نرخاند، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستە کردن بۆ تێکۆشانیان لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەماندا، بەڵێنیپێدان کە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەرگیز خەبات و قوربانیدانیان لەبیر ناکەین و وەفادار دەبین بەرامبەریان.

هاوکات ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە سەرنج و تێبینەکانیان خستەڕوو، لای خۆمەوە هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانم بۆ دووپات کردنەوە و دڵنیامان کردنەوە ئەرکی سەرەکی و لەپێشینەمان خزمەتکردنی زیاتری ئەم قارەمانانە دەبێت.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP