هەرێم ئەمڕۆ یاخود سبەی لیستی مووچەی مانگی ٨ بۆ بەغداد دەنێرێت

کوردستان
11:24 - 2024-09-10

بەپێی زانیارییەکانى کەناڵى کەرکوک لیستی مووچەی مانگی هەشت لەلایەن گەنجینەکان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی نێردراوەو وردبینی تێدا دەکرێت, پاش تەواوبوونی وردبینی، لیستی مووچەی مانگی هەشت ئەمڕۆ یان سبەینێ، رەوانەی بەغدا دەکرێت".
هەر بەپێی زانیارییەکانى کەناڵى کەرکوک داوا لەوەزارەتی دارایی کراوە، بایۆمەتری و كــۆد بۆ سەرجەم فەرمانبەران بکرێت، ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نەبێت، ئەوانەشی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە بنووسرێت کە مووچە وەرناگرن".
بەگوێرەی راگەیەندراوی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە بەپێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەر و ناردنی مووچە راگیراوەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی بەهۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری دوورخرابوونەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP