لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن دەکات

کوردستان
19:35 - 2024-09-16

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز فۆتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.
لەو سەردانەدا باڵیۆزی ژاپۆن، تەئکیدی لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا کردەوە و بە پرۆسەیەکی دیموکراسی و پێویست ناوی برد.
لە بەرانبەردا لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن دووپاتی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لەگەڵ هەڵبژادنێکی پاک و بێگەرد و شەفافە و جەختی کردەوە: « پێویستە پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی هێمنانە و لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەبچێت».
وتیشی «یەکێتی هەموو ئامادەسازییەکی کردووە بۆ هەڵبژاردن و فاکتەری سەرەکی سەرکەوتنی پرۆسەکەیە».

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP