جێگری سه‌رۆکى هه‌رێم ماڵئاوایی لە کۆلۆنێل لارس پێرسیکۆڤیسکی کرد

کوردستان
12:21 - 2024-09-11

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/٩/١١، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ماڵئاوایی لێ کردن، پێشوازیی لە بەڕێز کۆلۆنێل لارس پێرسیکۆڤیسکی، فەرماندەی سەربازیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کرد.

 

لە دیدارەکەدا، جێگری سەرۆکی هەرێم ستایشی کارەکانی کۆلۆنێل لارس پێرسیکۆڤیسکی کرد لە ماوەی ڕابردوودا، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست، دواتر بە بایەخەوە لە ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش دوا.

 

لای خۆیەوە کۆلۆنێل لارس پێرسیکۆڤیسکی سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد و دووپاتیکردەوە کە هێزەکانیان لە پاڵپشتی و هاریکارییە سەربازییەکانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن، لەپێناو بەرقەراربوونی ئارامیی و بەهێزیی هەرێمی کوردستاندا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP