رەفعەت عەبدوڵا: هەڵوێستەكانی یەكێتی هەڵوێستی نەگۆڕە و بۆ بەرژەوەندی خەڵكە

کوردستان
20:24 - 2024-09-10

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 10/09/2024 بەهاوڕێیەتی ژمارەیەك لەهەڤاڵانی مەكتەبی ڕێكخستن لە كۆمیتەی ڕێكخستنی بازیان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو. 

 

رەفعەت عەبدوڵڵا رایدەگەیەنێت: "یەكێتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە و هیچ پرسێك بەبێ ئاگاداری یەكێتی تێپەرنابێت، هەروەها هەڵوێستەكانی یەكێتی لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكدایە".

رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "یەكێتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە و هیچ پرسێك بەبێ ئاگاداری یەكێتی تێپەرنابێت، هەروەها هەڵوێستەكانی یەكێتی لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكدایە و ئەوەی بۆ كۆمەڵانی خەڵك باشبێت یەكێتی لەگەڵی دەبێت".

"یەكێتی بۆچوونی خۆی هەیە لەسەر ئەدای حكومەت و بەحكومەتێكی خۆسەپێن و قۆرغكاری دەزانێت، چونكە ئەم حكومەتە نەیتوانیوە ببێتە حكومەتی هەموو خەڵك و هەموو شارەكان و جیاوازی زۆر دەكرێت، بۆیە یەكێتی دەیەوێت لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت، تابتوانێت ڕێڕەوی حكومڕانی راستبكاتەوە و حكومەتێكی خزمەتگوزار پێكبهێنێت"، رەفعەت عەبدوڵڵا وای وت.

لەكۆتایی كۆبوونەكەدا رەفعەت عەبدوڵا وەڵامی پرسیار و پێشنیارەكانی دایەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP