لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ ئۆرگان و دەزگاکانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر، رۆژی دوو شەممە ٩-٩-٢٠٢٤ ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی، لەگەڵ لێپرسراوو کادیر و هەڤاڵانیی سنووری ئەنجومەنی کۆمیتەی یەکی رێکخستنی هەولێردا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵ ئاسۆ مامەند تیشکی خستە سەر بارودۆخی ناوچەکە، عیڕاق و هەرێمی کوردستان. دواتر باسی لە پرۆسەی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی کوردستان و دۆخی دارایی و ئابووری هاووڵاتییانیی هەرێمی کوردستان کرد، و ئاماژەی بەوەدا؛ کە دەبێت لە رێگەی حوکمرانییەکی تەندروستەوە ژیان و گوزەرانیی خەڵک باش بکەین، ئەوەش بەوە دێتە دیی کە هاووڵاتییانیی کوردستان بەشداریی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن.
هەڤاڵ ئاسۆ مامەند جەختشی کردەوە؛ بە لای یەکێتییەوە باشکردنیی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان یەکێکە لە کارە لە پێشینەکان، و دەبێت لە رێگەی پەرلەمان و حکومەتەوە هەنگاوی جددیی بۆ بنرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP