بەرێوەبەڕایەتی
خانەنشینی لەهەرێمی کوردستان، ئامادەکارییەکانیان بۆ دابەشکردنی مووچەی هاوتاکراوی
خانەنشینان دەستپێکردووە.
ژیان سابیر بەڕێوەبەری
خانەنشینانی سلێمانی رایگەیاند، "بۆ دابەشکردنی مووچەی هاوتاکراوی خانەنشینان
بەڕێوەبەرایەتییەکان دەرخستەکانیان ئامادە کردووە، کە بەگوێرەی یاسای خانەنشینی ژمارە نۆی ساڵی 2014ـی عێراق،
مووچەکانیان لەگەڵ عێراق هاوتا دەکرێت".
وتیشی، "دوای
کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە 29ـی ئاب لە بەغدا، گەنجینەکان ئاگادارکراونەتەوە بۆ
مووچەی مانگی تەمموز لیستی مووچەی خانەنشینان بەهاوتاکراویی ئامادە بکەن .
پێشتر، ئەشرەف فازل،
بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی رایگەیاند بوو، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە
ئاگادارکراونەتەوە، مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینان بەهاوتاکراوی لەگەڵ
خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵ دابەشبکەن.
ژمارەی خانەنشینانی
هەرێمی کوردستان نزیکەی 256 هەزار کەسە، بە هەردوو سکێتەری شارستانی و سەربازیی
کەمترین مووچەیان 600 هەزار دینار دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP