سەرۆک بافڵ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی لە هەولێر دەکات

کوردستان
13:22 - 2024-09-02

سەرۆک بافڵ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی لە هەولێر دەکات

بەسەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر دەستیپێکرد و بەگوێرەی زانیارییەکانی وتەبێژی یەکێتی، پرسی هەڵبژاردن و ژیان و گوزەرانی خەڵک و کێشەی مووچەخۆران تەوەرە سەرەکییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە دەبن.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتی راگەیاند: "ئەمڕۆ 2ـی 9ـی 2024 ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە هەولێر کۆدەبێتەوە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تێیدا تەوەری سەرەکی دەبێت".

"کۆتا کۆبوونەوە نابێت و پێش هەڵبژاردن سەرکردایەتی یەکێتی کۆبوونەوەی دیکە ئەنجامدەدات"، وتەبێژی یەکێتی وادەڵێت.

رۆژی 1ـی 9ـی 2024، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە، ئەمڕۆش ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە، بەپێی زانیارییەکان، دوای کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەڕێگەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی وتەبێژی یەکێتییەوە یاخود لەڕێگای راگەیەندراوێکی رەسمی، زانیاری زیاتر لەسەر هەردوو کۆبوونەوەکە بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP