په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی داوای نه‌وت و به‌نزینی پاڵپشتیكراو بۆ هه‌رێم ده‌كات

ئابوری
17:06 - 2024-09-02



پەرلەمانتارێکی یەکێتی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان داوای نەوتی سپی و بەنزین لە حکومەتی عیراق دەکات بە نرخی پاڵپشتیکراو، راشیگەیاند: "بەڵێنمان پێدراوە داواکارییەکانمان جێبەجێ بکرێت".

د. بڕیار ڕەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: "لەگەڵ وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵ کۆبوینەوەو داوای نەوتی سپی و بەنزینمان کرد بە نرخی پاڵپشتی کراو بۆ هەرێمی کوردستان، لەکاتی خۆیدا".

د. بڕیار رەشید وتی:"دوای گفتوگۆیەکی زۆر بەڵێنمان پێدرا  کە هەردوو داواکاریمان بۆ نەوتی سپی و بەنزین بەنرخی پاڵپشتی کراو بگەیەنێتە ئەنجومەنی وەزیران و لەوێ داکۆکی لێبکەن بۆ پەسەندکردنی"  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە