خشتەى دابەشکردنى مووچە بڵاوکرایەوە

ئابوری
14:33 - 2024-09-02

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووزی ٢٠٢٤ بڵاوکردەوە.   

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت : "لە رۆژی سێ شەممە 3-9-2024 دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی تەمووزی 2024 دەستپێدەکات و لە ماوەی سێ رۆژدا سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکرێت".

ئاماژە بەوەش کراوە، "لە سەرجەم وەزارەتەکان، هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی لە ڕێی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن، ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٠٢٤/٩/٤ ) ، مووچەکانیان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن هەمان ڕۆژ مووچەکانیان ڕابکێشن".           

هاوکات لە راگەیەندراوێکی تردا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئاماژەی بەوەداوە: "لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ، مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بەهاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەش دەکرێت".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP