نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمار کرد

ئابوری
14:52 - 2024-09-03

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و هەریەک لە نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردوو نرخەکەیان بەرزبوەتەوە .
ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانی جیهان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە  (77) دۆلار و (25)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 92 سەنت بەرزبوەتەوە.
جیا لە نەوتی برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمەریکیش بە (73) دۆلار (96) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 91 سەنت بەرزبوەتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP