د. خالید شوانی وەزیری دادی عیراق سەردانی تەلاری پارێزگای کەرکوکی کردو لەلایەن پارێزگار رێبوار تەهاوە پێشوازی لێکراو پاشان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان کۆبووەوە
دواتر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک باسی لە پێکهێنانی ئیدارەی نوێی ئەنجومەن و پارێزگاکەی کرد و رایگەیاند پێكهێنانی حكومهتی خۆجێی كهركوك بڕیارێكی نیشتیمانی بو، دهشڵێت، نابێت خهمساردی بكرێت له پڕۆژهكان و خزمهتكردنی خهڵكی پارێزگاكه.
وەزیری دادی عێراق لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ شاری کەرکوک، لەمەڕاسیمێکدا بەئامادەبوونی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، بەردی بناغەی ئەنجومەنی دادوەریی لەکەرکوک دانا، کە بەوتەی وەزیری داد، ئەم ئەنجومەنە تەواوی فەرمانگەکانی سەر بەوەزارەتی داد لەپارێزگای کەرکوک کۆدەکاتەوە، لەپێناو کارئاسانی بۆ ڕاییکردنی ئیشوکاری هاوڵاتییان لەفەرمانگەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP