ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە لەسلێمانی
بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
لەو بارەیەوە پەیامنێرمان لەسلێمانی پێیڕاگەیاندین،
بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە ژمارەیەک بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگە لەسلێمانی
بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە .
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی
مووچە هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، و دادنووسی دووی
سلێمانی و چەند فەرمانگەیەکی دیکە بایکۆتیان راگەیاندووەو کاروباری هاوڵاتیان ڕایی
ناکەن
ئەمرؤ ١/٩/٢٠٢٤ زیاتر لە ٦٠ رۆژە مووچەی
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجـنەکراوەو هەرێم و بەغداش بەردەوامن لە
گفتوگۆکردن دەربارەی مووچەکانی مانگی ٧ و ٨ کە بەهۆی کێشە لە لیستەکان و ناوی
زیادە و ناوی دووبارەو نەبوونی بایۆمەتری، کێشەی تێکەوتووە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP