قوباد تاڵەبانی: سزای گەندەڵكاران دەدەین و پاڵپشتی كەسانی دڵسۆز دەكەین

کوردستان
13:45 - 2021-07-16

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لێپرسراوانی بەشێك لە یەكە كارگێڕییەكانی سلێمانی كۆبووەوە

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ لێپرسراوانی بەشێك لە یەكە كارگێڕییەكانی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و رایگەیاند: ئەركی سەرەكی فەرمانگە حكومییەكان خزمەتكردنە و كاری جدی دەكەین بۆ گەیاندن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بەهاوڵاتیان و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی. 
ووتیشی: پڕۆسەیەكی گۆڕانكارییان دەست پێكردووە و كرۆكی گۆڕانكارییەكان لە سەر بنەمای توانا و دڵسۆزی و خزمەتكردن دەبێت،
 رونیشیكردەوە ئامانج لە گۆڕانكارییەكان بۆ باشتر بەڕێوەچونی كارەكانی حكومەت و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانییە.
  ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەو كەسانەی كاری باش دەكەن و خزمەتی هاوڵاتیان دەكەن پاڵپشتی تەواو دەكرێن ، بەڵام لەبەرامبەردا قورسترین سزای ئەو كەسانە دەدرێت كە تێوەبگلێن لەگەندەڵی و پۆست و پێگەكانیان بۆ مەرامی تایبەتی بەكاربهێنن و دڵسۆز نەبن لە جێبەجێكردنی ئەو ئەركەی كە پێیان سپێردراوە.
 دووپاتیشیكردەوە بەهیچ جۆرێك رێگە بە هێزە ئەمنییەكان نادرێت دەستێوەردان لە كاروباری بازاڕ و سیاسەت و بژێوی ژیانی خەڵكدا بكەن.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP