ئاراس محەمەد ئاغا: لەدەستدانی حاجی ئیبراھیم خەسارەتێکی گەورە بو بۆ دھۆک بە تایبەتیش بۆ ی.ن.ک لە بادینان

کوردستان
11:09 - 2021-07-29


 ئەمرۆ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ی ن ک و لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دھۆک بەیاوەری ھەڤالانی مەڵبەند بەژداری کرد لە بەخاکسپاردنی حاجی ئيبراهيم شالی باوکی ھەڤال بڵند شالی سەرپەرشتیاری دەزگای میدیای بادینان و لە وتەیەکیشدا ئاراس محەمەد ئاغا لەدەستدانی حاجی ئێبراھیم خەسارەتێکی گەورە بۆ دھۆک و بەتایبەتیش بۆ یەکیتی لە بادینان لە قه‌ڵه‌مدا  حاجی ئیبراھیم ھەڤالی دێرینی مام جەلال بوو ، تێكۆشه‌رى قۆناغی سەختەکانی خەبات بوو ھەموو ژیانی تەرخانکردبوو بۆ دۆزو مافی رەوایی نەتەوەکەی لەسەروی ھەموویان رێبازی پیرۆزی ی ن ک، ھەروەھا ھیوای خواست جێگای حاجی ئیبراھیم کەسایەتی دیاری پارێزگای دھۆک بەھەشتی بەرین بێت و خوای گەورەش سەبوری ئەو خانەوادە تیکۆشەرە بدات و دواناخۆشیان بێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP