لیستەکەی پاراستن درۆیە
په‌یجه فه‌یكه‌كانى پاراستن
له‌هه‌ندێك په‌یجى فه‌یكى سۆشیال میدیا، هه‌واڵێكى فه‌یك ولیستێکی درۆینە بە ئیمزای درۆینە بڵاوکراوەتەوە گوایه ژماره‌یه‌ك كادری راگه‌یاندنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و راگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، له‌پاى ئه‌وه‌ى نه‌یانه‌ویستووه ببنه به‌شێك له ململانێ‌و ناكۆكى‌و جنێو بده‌ن، ئه‌و هه‌واڵ‌و بوختانانه‌ى ماكینه سێبه‌رو فه‌یكه‌كانى پاراستنی پارتی کە ھەر لە پەیجەکانی خۆیان بڵاوبۆتەوە ، وه‌ك تاى هه‌ڵبژاردن له هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌كدا په‌ناى بۆ ده‌به‌ن، نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه له سه‌ركه‌وتنی حه‌تمی هاوپه‌یمانى کوردستان و بانگه‌شه‌ى سه‌نگینى یه‌كێتى ده‌سڵه‌منه‌وه، ئه‌گه‌رنا هه‌موو كه‌س ده‌زانێ له‌و لیسته فه‌یكه ته‌نانه‌ت ناوى یه‌ك كه‌سیشی تێدا نیه رۆژێك له رۆژان له راگه‌یاندندا كاری كردبێت، ئه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه نه میدیاكاری یه‌كێتى ئه‌وه‌نده ترسنۆكه له پشت ناوێكى فه‌یكه‌وه خۆى حه‌شار بدات‌و نه ئه‌خلاق‌و ئیتیكى میدیاكارانى ئێمه‌ش له‌سه‌ر جنێو و به‌ئامانجگرتنى خه‌ڵك خۆى گه‌وره ده‌كات.
ئیدارەی مەکتەبی راگەیاندن
16/9/2021
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP