هه‌ردى سه‌ڵاح: تاکە ھێزێک کە توانای ھاوسەنگی ھەیە و ھێزی حەقیقیە یەکێتیە

کوردستان
17:57 - 2021-10-07

دەنگ و سەنگ

ھاوسەنگی لە ژیان بەپێی ھەموو کتاب و قیەمە دینی و علمی و دنیاییەکان پێویستیە ، پێچەوانەکەشی بەرز و نزمی و خۆسەپێنی و لاسەنگیە ، لاسەنگیش رێیەکی بەرەو غەدر و زەبرە و ئەوەش گەورەترین مەترسیە ، جا بۆ پاراستنی ئەم ھاوسەنگیە ، دڵنیابن تاکە ھێزێک کە توانای ھاوسەنگی ھەیە و ھێزی حەقیقیە ، یەکێتیە ....

ھێزە ناڕازیەکان ھیچیان ھێزی کامڵیان نیە ، لایەن ھەن ھێزی ئیعلامیان ھەیە ، لایەن ھەن بەناوی دینەوە ، ھەیە ھێزی نەرم و دیبلۆماسیان ھەیە ، بەڵام ھێزێکی حەقیقی کە ھەموو ئەوانەو بگرە لەوەش زیاتر خاوەنی ھێزی بازوو جوگرافیاو مێژوو فرە ڕەنگیە ، وە تەجروبەی ھەستانەوە و وەستانەوەی ھەیە دڵنیابن یەکێتیە ...

بۆیە ھەر کەسێک بۆ تەوازنی ھێز و بۆ داکۆکی بەھێز و بۆ یەک ڕیزی ناوماڵی کورد خەمیەتی ، بێ دوودڵی با دەنگ بدات بە یەکێتی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP