قوباد تاڵه‌بانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو فه‌قێ‌ شێخ وه‌سانی ده‌كات

کوردستان
09:08 - 2021-10-09


قوباد تاڵه‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی موقه‌ده‌م (مسته‌فا ره‌سول حه‌مه‌دئه‌مین ) ناسراو به‌ (فه‌قێ‌ شێخ وه‌سانی)، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌سایه‌تی دیاری دۆڵی بالیسان و به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ئاسایشی باڵیسان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكاری كردو پرسە و سەرەخۆشی له‌ خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکات ، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی..
 
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردو (مستەفا رەسول حەمەد ئەمین)*
 
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی مقەدەم (مستەفا رەسول حەمەد ئەمین) ناسراو بە (فەقێ شێخ وەسانی) پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی دیاری دۆڵی بالیسان و بەڕێوەبەری بنکەی ئاسایشی بالیسان، دڵگران و نیگەران بووین.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتانم دەزانم. 

خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.

انا لله وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP