هه‌ولێر ـ قه‌یرانی غاز سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌

کوردستان
09:33 - 2021-10-16


لەهەولێر قەیرانی غاز سەرهەڵدەدات و هاووڵاتیان بەنرخی گرانیش دەستیان ناكەوێت، پارێزگاریش دەڵێت: لەسەر گرانكردنی نرخی غاز چەندین بریكارو خاوەن كارگە لێپێچینەوەیان لەگەڵ كراوەو لەئەمڕۆشەوە هەر ئۆتۆمبێلێك پۆلیسێكی لەگەڵ دەنێرن.

ماوەی چەند رۆژێك قەیرانی غازی ماڵان لەهەولێر سەریهەڵداوەو نرخەكەی بەرزبوەتەوەو هاووڵاتیان دەستیان ناكەوێت، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی غازو دروستكردنی قەیران لێپێچینەوە لەگەڵ ژمارەیەك بریكارو خاوەن كارگەی غاز كراوەو ئەگەر بەردەوام بن ناچارن تا ئاستی دەستگیركردنی بریكارو خاوەن كارگەكان بەردەوام بن لەگەڵیان.

وتیشی: لەئەمڕۆوە رێوشوێنی نوێ دەگرینەبەر، هەر بریكارێك یان ئەو ئۆتۆمبێلانەی غاز دابەشدەكەن پۆلیسێكی لەگەڵ دەبێت تا لەو سنورەی خۆی دابەشی بكات، نەك بازرگانی پێوە بكرێت.

باسی لەوەشكرد هۆكاری قەیرانەكه‌ بۆ كۆمپانیای كۆرمۆ دەگەڕێتەوە كە چاكسازی لەكێڵگەكە دەكرێت، بەڵام ئاماژەی بەوەنەدا كەی قەیرانەكە كۆتایی دێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP