ئاسایش چه‌ند كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی بێزاركردن ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان
15:52 - 2021-10-20



هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی، چەند کەسێکیان له‌ نێوان رێگای ته‌كیه‌ی جه‌باری و چه‌مچه‌ماڵ به‌ تۆمه‌تی بێزاركردنی هاووڵاتیان دەستگیركرد.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی ڕایگەیاند، لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتیەکەو لەئۆپراسیۆنێکدا چەند کەسێکیان لەسەر رێگای تەکیەی جەباری و چەمچەماڵ دەستگیرکردوە كه‌ کاری نا یاسایان کردوەو بوونەتە هۆی بێزارکردنی دانیشتوانی سنورەکە.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، كه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەرێوەبەری ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی دەیان ئۆپراسیۆنی لەو جۆرەیان ئەنجامداوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP