بڕیارە ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، سهبارهت دهرماڵهی خوێندنكان و چهند پرسێكی دیكه کۆببێتەوە.
بە پێی زانیارییەکان، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم له کۆبونهوهكهی ئهمڕۆیدا، چەند پرسێک تاوتوێ دەکات، بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکەش، پرسی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و خەرجکردنی دەرماڵەکانیان تاوتوێ دەکرێت، ھەروەھا تەوەرێکی دیكهی کۆبونەوەکە تایبەت دهكرێت بە دەرئەنجامی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و دۆخی سیاسی عێراق و پێکھێنانی حکومەت.
ھەر لە کۆبونەوەکەدا، رەوشی کۆچبەرانی کورد لە سنورەکانی بێلاڕوس و پۆڵەندا تاوتوێ دەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP