ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كارمه‌نده‌ی راگه‌یاند كه، ئازاری یه‌كێك له‌خۆپیشانده‌ره‌كانی داب‌و، ئاماژه بۆئه‌وه‌شده‌كات، چه‌ند كه‌سانێك بۆ مه‌رامی تایبه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان تێكه‌ڵاوی خۆپیشاندانی ره‌وای خوێندكاران بوون.
ئه‌مڕۆ 24ی تشرینی دووه‌می 2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو كه، له‌كاتێكدا خوێندكاران وه‌ك مافێكی ره‌وای خۆیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی چه‌ند داواكاریه‌ك، به‌داخه‌وه چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك بۆ مه‌رامی سیاسی ناره‌وای خۆیان له‌رێی چه‌ند كه‌سێكی گومان لێكراوه‌وه هه‌وڵیاندا ئاراسته‌ی خۆپیشاندان و داخوازی خوێندكاران به‌لاڕێدا به‌رن به‌ره‌و توندوتیژی و تێكدانی ئارامی شاری سلێمانی.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
راگه‌یه‌ندراوێك بۆ رای گشتی
له‌كاتێكدا خوێندكاران وه‌ك مافێكی ره‌وای خۆیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی چه‌ند داواكاریه‌ك و هێزه ئه‌منییه‌كانیش وه‌ك ھه‌میشه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرد له پارێزگاری و پاراستنی ئاسایشی خۆپیشانده‌ران، به‌داخه‌وه چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك بۆ مه‌رامی سیاسی ناره‌وای خۆیان له‌رێی چه‌ند كه‌سێكی گومان لێكراوه‌وه هه‌وڵیاندا ئاراسته‌ی خۆپیشاندان و داخوازی خوێندكاران به‌لارێدا به‌رن به‌ره‌و توند‌و تیژی و تێكدانی ئارامی شاری سلێمانی له رێگه‌ی په‌لاماردانی باره‌گا حكومی و حیزبیه‌كان و رێگری و ئاسته‌نگ درووست كردن بۆ هاتووچۆی هاولاتیان و په‌لاماردان و ئازاردانی كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و سوكایه‌تی كردن به‌ئاڵای پیرۆزی كوردستان. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند كه‌سێك به‌شێوه‌ی به‌رنامه دارێژراو په‌لاماری مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌ده‌ن و له كاردانه‌وه‌ی به‌رگریكردن له‌خۆو ده‌ست گیركردنی كه‌سه‌كان، جێگه‌ی داخه كارمه‌ندێك كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێت و ئازاری یه‌كێك له‌و كه‌سانه ده‌دات.
ئێمه وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له‌كاتێكدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر به‌رپاكردنی ئاسایش بۆ سه‌رجه‌م هاولاتیان به خۆپیشانده‌رانیشه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌برین به‌رامبه‌ر هه‌موو توندوتیژیه‌ك.
ھه‌رلێره‌شه‌وه به سه‌رجه‌م ھاوڵاتییانی شاره‌كه‌مان راده‌گه‌یه‌نین؛ سه‌باره‌ت به ره‌فتاری ئه‌و كارمه‌نده له‌سه‌ر فه‌رمان و ڕاسپارده‌ی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌ست به‌جێ هه‌ستا به ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ئه‌نجامدانی كاری یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه، وه‌لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ڕێگه به هیچ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندێك نادرێت كاردانه‌وه‌ی توند و دوور له یاسا له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام بده‌ن. ھه‌روه‌ھا ئاگاداری خوێندكاران ده‌كه‌ین كه ئێمه پاڵپشت و پشتیوانی داوا ره‌واكانیانین و له‌هه‌مان كاتدا داواكارین خوێندكارانی خۆشه‌ویست زیاتر چاوكراوه‌و به‌ئاگابن و ڕێگه نه‌ده‌ن كه‌سانێك بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان داوا‌و خواستی خوێندكاران بقۆزنه‌وه و ئاراسته‌ی خۆپیشاندانی هێمنانه‌یان بگۆرن بۆ ئاژاوه و تێكدانی ئاسایش و ئارامی شاری سلێمانی و سه‌رجه‌م هاولاتیان.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP