سلێمانی.. پرۆژه‌یه‌ك بۆ شه‌قامی سالم ئه‌نجامده‌درێت

کوردستان
10:02 - 2021-11-25

به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی (8%) كاره‌با به‌ بڕی (177) ملیۆن دینار قۆناغی دووه‌می پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆری روناكی شه‌قامی سالم له‌سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت.

پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوی تۆڕی رووناكی (ئیناره‌)ی شه‌قامی سالم له‌ پردی خه‌سره‌وخاڵ تا سه‌هۆڵه‌كه‌، كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ دانانی ستونی نوێ و گۆڕینی گڵۆپه‌كان به‌ لید.

كۆی تێچووی پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ (177.728.000) سه‌دو حه‌فتاو حه‌وت ملیۆن و حه‌وسه‌دو بیست و هه‌شت هه‌زار دینار، پرۆژه‌كه‌ش  له‌لایه‌ن كۆمپانیای (په‌ڕه‌ژاڵ) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی (150) رۆژدا ته‌واو بكرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە