دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر ئەنجامدرا بە مەبەستی دابین كردن و پێدانی دەرماڵەكانیان، سەرئەنجام گرژی و ئاڵۆزی لێكەوتەوە .
لە ئێستادا و پاش وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی زانكۆكان و گفتوگۆكردن لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی هەریەكە لە زانكۆكانی سلێمانی و پۆلهتەكنیكی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان بۆ ماوەی چوار رۆژ دەوامی خوێندن ڕادەگرن .
هاوكات ڕاگرتنی دەوامی خوێندكاران بە مەبەستی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی خوێندكاران و دابینكردنی پێداویستیە هەنوكەییەكانی بەشە ناوخۆییەكانە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP