بەهەوڵی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پشکنینی DNA بۆ بێ سەروشوێنبوان و کەسوکاری قوربانیانی یەختی 21-12 یۆنان دەکرێت.
لەو بارەیەوە ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهەوڵی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پشکنینی DNA بۆ بێ سەروشوێن بوان و کەسوکاری قوربانیانی یەختی 21-12 یۆنان دەکرێت.
وتیشی: ئێمە بۆ ئەو کۆچبەرانەی تەرمیان هەبێت و نەناسرێنەوە پشت دەبەستین بە DNA پرۆفایل کەلەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش بەهەمان شێوە کاردەکرێت و لەئەنجامی ئەو پشکنینە دەتوانین کەسوکاری بێسەروشوێنبوەکان بدۆزینەوە.
وتیشیان: هەر تەرمێک ئەدۆزرێتەوە ماوەی دوو هەفتەی هەیە پێش بەخاک سپاردنی تا کەسوکاری بدۆزرێتەوە دواتر کە بەخاک سپێردرا ناتوانرێت هەتا ٢ ساڵ دەربهێنرێنەوەو بۆیە پێویستە لەماوەی دوو رۆژدا DNA کەسوکاریان وەربگیرێت و بگات بەدەستمان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP