هەرێمی كوردستان.. دابەشكردنی مووچە بە سستی بەڕێوەدەچێ

کوردستان
09:22 - 2022-01-09

شێوازی دابەشەكردنی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردووی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، زۆر بەسستی بەرێوەدەچێ و، تا ئێستاش تەنیا چەند وەزارەتێك مووچەیان وەرگرتووە.

بەپێی ئەو لیستەی كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردوەتەوە، ئەمرۆو سبەینی تەنیا موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت و، تا ئێستاش نازانرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی كام وەزارەتی دیكە دابەشدەكرێت. 

حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە بۆ دابەشكردنی مووچە پشت بە 200 ملیارەكەی بەغدا دەبەستێ كە وەك تەمویل دەدرێتە هەرێمی كوردستان و، بۆ ئەم مانگەش ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، بڕیاری ناردنی 200 ملیارەكەی داوە، بەڵام تاكو ئێستا نەخراوەتە سەر حیسابی بانكی حكومەتی هەرێم. 

ماوەی دوو مانگە دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان كێشەی تێكەوتووەو، وادەی دابەشكردنەكەی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووەو، زۆر بەسستی بەڕێوەدەچێ، سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، دابەشكردنی مووچی مانگی 12ش هاوشێوەی مانگی 11 بە سستی بەرێوەدەچێت، واتە دابەشكردنی تەواوی مووچەی موچەخۆران پێویستی بە نزیكەی 3 هەفتە دەبێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP