وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا: یارمەتی زیاتر پێشکەشی پێشمەرگە ده‌كه‌ین

کوردستان
15:40 - 2022-01-09

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 9-1-2022، كریستین‌ لامبرێت، وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا، هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه‌.

 

دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وڵاتەکەی   لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌، پێیانوایه‌ تاێستا هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش کۆتایی نەهاتوە.

 

هه‌روه‌ك، رێزی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان لەشەڕی داعش دوپاتكرده‌وه‌و وتی، حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاری داوە بۆ کۆتاییهاتنی مەترسییەکانی داعش، یارمەتی زیاتر پێشکەشی پێشمەرگە بکات.

 

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه‌، بەرلین  بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر بەتایبەت کە تائێستاش مەترسییەکانی داعش لەعێراق و سوریا کۆتایی نەهاتوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP