هاتوچۆی گەشتیاری لەمەرزی پەرویزخان دەستی پێكردەوە

کوردستان
08:13 - 2022-01-13

دوای راگرتنی بۆ ماوەیەك  هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی پەرویزخان دەستیپێكردەوە.

ڕاگەیاندنی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاشكرایكردوە:" بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێكەوتی ٢٠٢١/١٢/٢٥ەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە  پێدانی ڤیزای گەشتیاری و زیارەتی بە هاوڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان  ڕاگرت ، ئەمڕۆ ڕێكەوتی 2022/1/13ەوە پێدانی ڤیزای گەشتیاری بۆ سەردانی ئەو وڵاتە دەستیپێكردۆتەوە

ئاماژە بەوەشدراوە:" ئەو كەسانەی ڤیزای گەشتیاری وەردەگرن پێویستە هەردوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتبێت، هەروەها پشكنینی كۆرۆنایان لە جۆری PCR بە نێگەتیڤ پێبێت، كەماوەی  (٤٨) كاتژمێری بەسەردا تێنەپەڕیبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP