خێزانێكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئاوەكانی یۆنان خنكان

کوردستان
08:42 - 2022-01-14


ژن و پیاوێكی كوردی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا لە ئاوەكانی یۆنان خنكان.  
لە ڕاگەیەنراوێكدا كە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردۆتەوە، ژن و پیاوێكی خەڵكی مەریوان بە ناوەكانی جەلیل ڕەوانگەردی تەمەن 34 ساڵ و سومەیە جامخانەی تەمەن 28 ساڵ لەكاتی ڕۆشتن بۆ ئەوروپا لە ئاوەكانی یۆنان خنكاون."   
كەسوكاری ئەو دوو هاوسەرە هەواڵەكەیان پشتڕاستكردووەتەوە و رایانگەیاندوە، جەلیل و سومەیە ساڵی ڕابردوو زێدی خۆیان بەجێهێشتووە و لە توركیاوە بەرەو یۆنان ڕۆیشتوون."  
ئەو ڕێكخراوە دەشڵێت،  لەمانگی 3ی ساڵی ڕابردووەوە لانیكەم 18 پەنابەری كوردی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە كاتی چوونیان بۆ ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە كە سێ كەسیان ژن بوونە .  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP