بە‌بڕیارى قوباد تاڵە‌بانی سەراى کفری نۆژەن دەکرێتەوە

کوردستان
17:25 - 2022-01-19



 دوای ئە‌وە‌ی لە‌ماوە‌ی رابردوو، قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سەردانی قەزاى کفرى کرد و شوێنەوارى دێرینی سەراى کفرى بەسەرکردەوە و لەکەم و کورتیەکانی کۆڵییەوە و بەڵێنی نۆژەنکردنەوەى-دا، لەئێستادا و بۆ پاراستنی مێژوو و کلتور و شارستانیەتی دێرینی کفری و بەدەنگەوەهاتنی داواکارى بەرێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان، دە‌ستكرا بە‌كارە‌كانی  نۆژەنکردنەوەى ئەو بینایە‌. 

بەپێى بڕیارەکەى قوباد تاڵەبانی هەردوو نهۆمى باڵەخانەکە نۆژەندەکرێتەوە  لەسەر شێوازی دێرینی خۆی و پێداویستیەکانی بۆ دابین دەکرێ، بەشێوەیەک کەهاوتاى ئەو مێژووە بێت کەسەراى کفرى پێ ناسراوە.

جێى باسە سەراى کفرى کەوتۆتە بەرى خۆرئاوای کفری و لەساڵى 1919 لەسەر رووبەرى ۳۷٤ مەتر دووجا دروستکراوە، جگە لەوەى وەک شوێنەوارێکی دێرین لێى دەڕوانڕێت سەراى کفری تا کۆتایی ساڵانی حەفتاى سەدەى رابردوو دادگاى کفری و چەند فەرمانگەیەکی تری لەخۆگرتبوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP