ھێزەکانی سوریای دیموکرات(ههسهده) رایگهیاند، له ئۆپراسیۆنێکدا لە شاری حەسەکە ٣٨ تیرۆرستی داعشی دەستگیرکردووه كه به نیازی ئهنجامدانی تاوانی تیرۆرستی بوون دژ به هاووڵاتیان.
ناوەندی پەیوەندییەکانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە"رایگەیاند، ئەمڕۆ تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی ژنان و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت و بەرفراوانیان لە شاری حەسەکە ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ٣٨ تۆمەتباری شانە تیرۆریستییەکانی داعش دەستگیرکراون، کە ھەوڵیاندەدا ھێرشی تیرۆریستی جۆراوجۆر دژی دانیشتوانی شارەکە ئەنجام بدەن، ھەروەھا دەستیشگیراوە بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆردا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP