داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیار دینار بوو

ئابوری
22:10 - 2024-04-26

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی، ..زیاتر لە  20 ملیار دینار بووە.

سایتی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە کە بڕی 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار و 306 دینار بووە، بەشێوەیەک 73%ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 15%داهاتەکە بەشێوەی چەکە و 12%داهاتەکە مقاصەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەبۆنەی پشووی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە داهاتی هەفتەی پێشووتر 12 ملیار و 636 ملیۆن و 935 هەزار و 419 دینار بووە. 

ئێستا هاوڵاتییان رۆژانە دەتوانن گشت داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP